مێسی: بڕیارێكی دروستم دا بە چوون بۆ پاریس سانجێرمان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ڕەتیدەكاتەوە بە چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بڕیارێكی هەڵەی دابێت.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی ئاشكرای دەكات كە لە یانەی پاریس سانجێرمان زۆر خۆشحاڵە و هەست بە ئاسودەی دەكات و هیچ پەشیمان نییە لەوەی كە ڕویكردە ئەو یانەیە.

مێسی لە قسەكانی بەردەوام دەبێت و ئاشكرای دەكات بێ گومان خۆ گوجاندن لە خولێكەوە بۆ خولێكی تر كاتی دەیەوێت هیوادارم بە زوترین كات خۆم لەگەڵ كەشی خولی فەڕەنسی ڕابهێنێم و دڵی هاندەرانی یانەكەم خۆش بكەم . 

مێسی لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوەكردووە كە بڕیاری هەڵبژاردنی پاریس بڕیارێكی دروست بووە ئەم بژاردەیە بەلای خێزانەكەشییەوە دروست بووە وئەوان لە ئێستادا لە پاریس خۆشحاڵن . 

مێسی تا ئێستا تەنها یەك گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردووە لە چامپیۆنسلیگ بەرانبەر مان سیتی كە بووە جوانترین گۆڵی ئەو هەفتەیەی خولەكەش.



PM:08:00:08/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌