پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن بۆ مۆندیالی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافیده‌ین له‌سه‌ر یاریگه‌ی خه‌لیفه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی میوانداریان له هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان كرد .
عێراق به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه وه‌رزشییه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌كانی هه‌یه‌تی ناتوانێت له نێو خۆدا یارییه‌كانی ئه‌نجام بدات و هه‌ربۆیه یارییه‌كه‌ی گواسته‌وه ولاَتی قه‌ته‌ڕ ، ئه‌مه‌و ئه‌و یارییه‌ی كه سێهه‌م یاری بوو له چوارچێوه‌ی پالاَوتنه‌كانی گه‌یشتن به مۆدنیال، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌وڵیان دا كه بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن و سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن به‌لاَم خه‌ونه‌كه پێچه‌وانه بۆوه و یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به یه‌كسان بوون و به بێ گۆڵ كۆتایی هات و به‌و ئه‌نجامه‌ش عێراق خاڵێكی ده‌ست خست .