پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
قۆناغی دووه‌می جامی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام دانی هه‌شت یاری به‌ڕێوه چوو .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 7 تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له‌سه‌ر یاریگه جیا جیاكانی كوردستان قۆناغی دووه‌می جامی هه‌رێمی كوردستان بۆ یانه‌كان ئه‌نجام دراو تێیدا و سێمێڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له خه‌لاَتی پێنجوێنی برده‌وه و هه‌روه‌ك خاكی كه‌ركوك له خاكی خۆیدا توانی به سه‌ر یانه‌ی ئاكرێ سه‌ركه‌وێت دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم لێبرده‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه و ڕه‌واندووز به‌ربه‌ستی كۆیه‌ی نه‌بڕی و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم توشی شكست هات و هه‌رچی یاریگه‌ی زانكۆی تایبه‌ت به یانه‌ی نه‌ورۆز بوو یانه‌كانی سلێمانی و برایه‌تی به یه‌ك گه‌یاندوو ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه برایه‌تی به كۆتاهات به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم .
بابان و شه‌قلاَوه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی به یارییه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش دوایی یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ سه‌رئه‌نجام بابان توانی شه‌قلاَوه توشی شكست بكات دوایی ئه‌وه‌ی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به 4-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه .
قه‌لاَدزێ له یاریگه‌ی قه‌لاَكه‌یدا میوانداری له زاخۆ كردوو دوایی یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به گۆڵێك دواجار به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به 4-3 گۆڵ یاریزانانی قه‌لاَ دزێ توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
دواجار هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی بروسك ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه بونه‌وه و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندرێن كۆتایی هات .