پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندریه ئۆنانای كامیرۆنی و گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام ده‌دات.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مارك ئۆڤه‌رمارسی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئه‌یاكس ئاشكرای كردبوو كه یانه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆنانا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی واته ئه‌و یاریزانه له مانگی یه‌ك ئازاد ده‌بێت له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ر یانه‌یه‌كه‌وه بكات.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووه كه به‌رپۆسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرنگییه‌كی ته‌واو به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌م زستانه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن.
جگه له به‌رشه‌لۆنه یانه‌ی ئینته‌رمیلانیش ئاره‌زووی به ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌و گۆڵپارێزه ده‌كات.