پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی تیپی تۆپی پێی به‌هێزتر ده‌كات و هێڵی هێرشبه‌ری تۆكمه ده‌كات .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 6 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پیشمه‌رگه ، ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به فه‌رمی یاریزانێكی هێڵی هێرشبه‌ری ناساند ، ژیار گۆڤه‌ند ئه‌و یاریزانه‌یه كه یانه‌ی پێَشمه‌رگه متمانه‌ی پێبه‌خشی و درێسی سه‌وزی پێشمه‌رگه‌كانی پێشكه‌ش كردوو به یه‌كێك له یاریزانانی تیپه‌كه‌ی له قه‌ڵه‌مدا .
بڕیاره تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه به‌شداری له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی جامی عێراق و خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بكات .