پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جامی عێراق به‌ه‌به‌شداری 24 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بنه میوانی مه‌سافی شیمال .
بڕیاره له ڕۆژانی 7 و 8 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له 10 یاری دا جامی عێراق به‌ڕِێوه بچێت و تێیدا و له‌م هه‌فته‌یه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ڕۆژی هه‌ینی 8 ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌بێته میوانی مه‌سافی ، له‌وباره‌یه‌وه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تییپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی چڕ بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و جامی عێراق ئاماده‌كاری كردووه و ده‌مانه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاستی یاریزانان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خولی پله یه‌ك كه خولێكی به‌هێزه له‌م مانگة ده‌ست پێده‌كات .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ڕاهێنه‌ر پلانی تایبه‌تی بۆ یارییه‌كانی ده‌بێت و ئێمه‌ش و هانده‌رانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كاریگه‌ر ده‌بین .