‌ناوی پاڵێوراون بۆ باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ بڵاوكرایەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ كێبڕكێی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و چوار یاریزانی دیكە دەكات بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ مانگی ڕابردوو.

یەكێتی یانەكانی خولی ئینگلیزی ناوی ئەو پاڵێوراوانەی بڵاوكردەوە كە كێبڕكێ دەكەن بۆ بوون بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلیزی.

 یاریزانەكانیش بریتین لە محەمەد سەڵاح ی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچستەر یونایتد و ئەنتۆنیۆ ڕۆدرێگێری بەرگریكاری چێڵسی و ئیسماعیلا ساری یاریزانی واتفۆرد وئیڤان تۆنی یاریزانی واتفۆرد و میكایل ئەنتۆنیۆی یاریزانی یانەی وێستهام.

چاوەڕێش دەكرێت پاش ئەو ئاستە بەرزەی مانگی ڕابردوو پێشكەشی كرد محەمەد سەڵاح خەڵاتەكە بباتەوە  چونكە مانگی پێشوو لە سێ یاریدا توانی سێ گۆڵ بەرانبەر یانەكانی لیدز یونایتد و كریستاڵ پاڵاس و برێنتفۆرد تۆمار بكات.


PM:02:38:06/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌