ته‌ندروستی -
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست به ڕێجیم ده‌كه‌ن زۆر كات له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری جیاوازتری پێده‌درێت و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه ژماره‌ی ئه‌و ژه‌مانه‌یه كه له ڕۆژێكدا ده‌یخوات.
به‌شێك له پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خواردنی 6 ژه‌می سادده زۆر باشتره له خواردنی 3 ژه‌می سه‌ره‌كی بۆ میتابۆلیزمی له‌ش و ئه‌مه‌ش واده‌كات كرداری زینده‌چالاكی له‌ش به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به‌شێك له پسپۆڕان دژی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تێكڕای ئه‌و خۆراكه‌ی مرۆ له ڕۆژێكدا ده‌یخوات په‌یوه‌ندی هه‌یه به زینده‌چالاكی له‌ش نه‌ك ژه‌مه‌كان.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ڕۆژێكدا 2000 گه‌رمۆكه خواردن بخوات له‌ڕێی 3 ژه‌مه‌وه هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه به 6 ژه‌می بچووك ئه‌م بڕه بخوات.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤ كه‌متر له‌و بڕه‌ی بۆ ڕۆژێك پێویستیه‌تی نان بخوات ئه‌وه كێشی داده‌به‌زێت و ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی ژه‌مه‌كاته‌وه نییه و باشتر وایه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت كێشی داببه‌زێنێت ئه‌وه كۆنتڕۆڵی ئه‌و خۆراكه بكات كه ده‌یخوات.