پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌كانی یۆڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد كێبڕكێی به ده‌ستهێنانی تواناكانی عوسمان دیمبلی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یلانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌ن .
گرێبه‌ستی دیمبیلی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ڕیتانی ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌ویبَت پێش مانگی یه‌ك گرێبه‌ستی دیمبیلی نوێ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌كانی یۆڤانتۆس و مان یونایتد هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن له پێناو گواستنه‌وه‌ی دیمبیلی وچاودێری بارودۆخی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.