ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام به‌ده‌ست هه‌وكردنی جومگه‌ی ڕۆماتیزمه‌وه ده‌ناڵێنیت ئه‌وه خواردنه‌وه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه كه ده‌توانیت له ماڵی خۆتدا دروستی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره‌ی پێ بكه‌یت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سوودی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ئه‌نه‌ناسی ئاشكرا كردوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست ئازاری جومگه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن چونكه ئه‌م شه‌ربه‌ته بڕێكی باش ڤیتامین C تیادایه.
ئه‌نه‌ناس ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و ئه‌نزیمی پرۆمیلین كه چاره‌سه‌ری ئازار و ئاوسانی جومگه‌كان بكات، هاوكات " پرۆملین" كه له‌ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا هه‌یه دژه هه‌وكردنه و پۆلیفینۆل چاره‌سه‌ری ئه‌و ئازاره ده‌كات كه له ئه‌نجامی ئێسكه نه‌رمه توشی مرۆڤ ده‌بێت.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كانت ده‌توانیت ڕۆژانه پارچه‌یه‌ك له‌م میوه‌یه بخۆیت یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ی بخۆیته‌وه زۆر به‌سوود تره به‌راورد به‌وه‌ی كه ته‌واوكه‌ری خۆراكی ڤیتامین C به‌كاربهێنیت.