پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی قۆناغی دووەمی جامی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی ئه‌نجام دا‌و تێیداو 24 یانه ئاماده‌ی بوون بۆ به‌شداری له یارییه‌كانيدا .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموون ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له‌و خوله‌كان ده‌كات و له پاش ڕاكێشانی تیروپشكی جامى عيَراق له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری دا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هات .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان ( حدود ، مه‌ساافی جنوب ، سوق الشیوخ ، میسان ، كوفه ، عفك ، المرور ، صڵیخ ، دفاع مه‌ده‌نی ، دهۆك ، ڕومادی و علم ) یاری ده‌كه‌ن و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌كانی ( صناعات كاره‌بائیه ، به‌حری ، ناصریه ، بابل ، كه‌ربه‌لا ، سه‌ماوه ، جنسیه ، حسێن ، غاز شیمال ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، دیاله و شرگات ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
ئه‌مه‌و یانه‌كان و گروپه‌كانیان بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :