پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی كۆتایی قۆناغی یه‌كی شه‌تڕه‌نجی كوڕان و كچانی به‌به‌شداری 34 یاریزان ئه‌نجام دا‌و تێیداو دوایی كێَبڕكێیه‌كی به‌هێز دواجار ئاریان عه‌لی ئیحسان یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به 7 خاڵ له نۆ یاری دا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه .
ئه‌مه‌و ئه‌حمه‌د جه‌زای لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینراو به كۆی 6 خاڵ له نۆ جه‌وله‌ی یارییه‌كان سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و قۆناغه مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له ڕۆژانی 30 / 9 تا 4 ی 10 / 2021 و له شاری به‌غداد به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی عێراق به‌ڕێوه چوو كه ململانێیی یاریزانانی پاڵه‌وانی عێراق بوو بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی دوا قۆناغی پالاَوتن ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه خۆش به‌ختانه دووباره پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئاست و ئه‌نجام ببنه پاَڵه‌وان و نازناوه‌كه‌یان بۆ شاری سلێمانی هێنایه‌وه ، هه‌رچی ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه جگه‌له ئه‌و دوو یاریزانه پاڵه‌وانه هه‌ریه‌ك له ئاكار عه‌لی و زۆزگ سه‌لاَح له قۆناغی پالاَوتن یاری ده‌كه‌ن و پشكی شێریش بۆ پێشمه‌رگه‌كانه كه له كۆی ده یاریزان چواری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانین ، ئه‌سعه‌د زیاتر ووتی ، كه له قۆناغی كۆتایی یاریزانان ( حسێن عه‌لی ، نوح عه‌لی ، عه‌لی له‌یس ، نه‌میر محه‌مه‌د ، ڕه‌بیع نوری و ئه‌حمه‌د عه‌بدول سه‌تار ) یاری ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش ژماره‌ی یاریزانه‌كان ده‌بنه ده یاریزان .