‌5 سیستمی خۆراكی سوود به‌ دڵت ده‌گه‌یه‌نێت




ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بڕێكی زۆر كۆلیسترۆڵی تیادایه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و كار له‌ به‌رهه‌مهێنانی كۆلیسترۆڵی سروشتی ده‌كات له‌لایه‌ن جگه‌ره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌" ئال ڕیسیبس" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ سیستمی خۆراكی ڕووه‌كی و خاڵی له‌ چه‌وری كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی كۆلیسترۆڵ و ته‌ندروستی ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش باشترین 5 ڕێنمای خۆراكین كه‌ پێویسته‌ له‌به‌ر دڵت جێبه‌جێیان بكه‌یت.

1- به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و میوه‌ و سه‌وزه‌ و پاقله‌مه‌نی و چه‌ره‌س و پرۆتینی خاڵی له‌ چه‌وری بخۆ.
2-ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و جۆره‌ ڕیشاڵانه‌ی‌ كه‌ توانای توانه‌وه‌یان هه‌یه‌ وه‌ك" شۆفان و به‌زالیا و فاسۆلیا و سێو گێزه‌ر و جۆ"
3-كێشی له‌شت بپارێزه‌ و ڕێگه‌ مه‌ده‌ كێشت زیاد بكات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌تپارێزێت.
4- پسپۆڕان ڕێنموی هه‌موان ده‌كه‌ن كه‌ گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور ڕۆژانه‌ یه‌كجار پارچه‌یه‌ك بخۆن و ماسی دوو بۆ سێ جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بخۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شجا ئه‌و خۆراكانه‌ بخورێن كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ پرۆتینن.

5- له‌بیری نه‌كه‌یت ڕۆژانه‌ وه‌رزش بكه‌ و له‌ سترێس و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و كێشانی جگه‌ره‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌.


PM:06:53:03/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌