پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش مانه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر و ئه‌نجام دانی چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی گرنگ و دوو یاری دۆستانه ، بۆ دوا یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕووی له شاری دهۆك كردوو له‌گه‌ڵ تیمی تۆپی پێی یانه‌ی دهۆكی خولی عێراقی یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا .
یارییه‌كه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 2 ی 10 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه چوو تێیداو هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو لابه گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و به ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی به كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه‌ی هێناو گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی .