پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی خولی ڕاهێنه‌ری ئاستی B ئاسیایی بۆ 24 ڕاهێنه‌ر ئه‌نجام دا .
خوله‌كه ماوه‌ی 21 ڕۆژی خایاندوو وانه‌كانی له‌لایه‌ن وانه‌بێژان ( د . كازم ڕوبیعی و كاپتن سه‌عد حافز ) وترانه‌وه و تێیداو له‌و خوله هه‌رسێ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( ڕێباز سدیق ، سۆران سه‌لیم و ئه‌ریڤان سامان ) توانیان سه‌ركه‌وتوانه وانه تیۆری و پراكتیكێكانی ببڕن .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی خوله‌كه بڕوانامه‌ی به‌شداری به به‌شداران دراو بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك سه‌ركه‌وتوان ببنه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی فه‌رمی ئاستی B ئاسیایی .