پێشمهرگه سپۆرت -
هۆڵی وەرزشی پاراڵۆمپی لەسلێمانی بەشێوەیەکی ڕەسمی لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرایەوە.
بەئامادەبونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و چەندین وەرزشکارو میوانێکی زۆر، هۆڵی داخراوی وەرزشی پاراڵۆمپی (هۆڵی شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیك) دوای تەواوکردن و ئامادەکردنی بەڕەسمی لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەجوڵەیەکی وەرزشیی کرایەوەو یەکەم چالاکی وەرزشی لەسەر ئەنجامدرا.
پڕۆژەکە یەکێکە لەکارەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبڕی ۳ ملیارو ۳۲٠ ملیۆن دینار لەسەر زەوی ٦ هەزارو ۳٠٠ مەتر دروستکراوە.
ئەم هۆڵە دەبێتە یەکەم هۆڵی مۆدێرن لەناوچەکەداو بەشێک لەکێشە سەرەکییەکانی پاراڵۆمپی و وەرزشی کەمئەندامان چارە دەکات و دەبێتە جێگەی میوانداری کردنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتیەکان .