د . هاوكار سالار په‌رتوكی‌ یاساكانی‌ تۆپی‌ پێی‌ پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 28 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2021 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ م . شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی‌ سكرتێری‌ یانه‌ و ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ د . هاوكار سالار ناوبژیوانی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ یاری‌ فوتساڵ .

له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌رێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خێرهاتنی‌ له‌ د ، هاوكار كرد و پیرۆزبایی‌ لێكرد بۆ به‌ چاپ گه‌یاندنی‌ په‌رتوكه‌كه‌ی‌ كه‌ وه‌رگێڕانی‌ بۆ كردووه‌ و به‌ قه‌ڵه‌مێكی‌ گرنگی‌ زانی‌ بۆ به‌ره‌و پێش چوونی‌ كتێبخانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ كوردی‌ ، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ كرد كه‌ ئه‌ركی‌ كێشاوه‌ و سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردووه‌ و په‌رتوكه‌كه‌ی‌ وه‌ك دیاری‌ پێشكه‌ش كردوون و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ به‌ڕێزیانی‌ به‌رز نرخاند .

دواتر د , هاوكار سالار سوپاسی‌ به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت بووه‌ بۆ وه‌رزشكاران و هیوایی‌ خواست وه‌ك كه‌سایه‌تی‌ یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ و وه‌رزش دۆستێك هه‌میشه‌ پاڵپشتی‌ له‌ وه‌رزشكاران بكات و پلانیان هه‌بێت بۆ داهاتوو تیمی‌ فوتساڵ دروست بكه‌ن تا یارییه‌كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان و عێراق .

له‌ كۆتایش به‌ واژۆی‌ خۆدی‌ ، د ، هاوكار سالار په‌رتوكه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و كتێبخانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌ كرد .



PM:05:27:28/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌