نه‌خۆشی ماسولكه‌كانی دڵ چییه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

چەند جۆرێکی جیاوازی نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ هەیە کە کار دەکەنە سەر توانای دڵ بۆ پاڵپێوەنانی خوێن بە جۆرێک دەکرێت فەرمانی دڵ بگۆڕن (یان بە شێوەیەکی توندتر کرژ دەبێت یاخود خاوتر لە کاتی ئاسایی)، دكتۆر سوركێو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و ئیکۆ و قەستەرەی بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

1- نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ دەکرێ شێوەی دڵ بگۆڕن ( گەورەبونی ژوورەکانی دڵ'سکۆڵەکان ئەستوربونی دیواری دڵ ) ، نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ خانەکانی ماسولکەکە بگۆڕن.

2- ئەگەر نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ بەرەو خراپتر بڕوات ئەوا بۆ دڵ زۆر قورستر ئەبێت پاڵ بە خوێنەوە بنێت و پەمپی خوێن بکات،ئەمەش سەرئەکێشێت بەرەو شکستی دڵ واتە لاوازبون و ڕەقبون ماسولکەکانی دڵ کە ئەمەش وا ئەکات ئاو لە جەستەدا کۆببێتەوە .

3- نەخۆشی ماسوڵکەکانی دڵ وا ئەکات لێدانەکانی دڵیش تێکبچن، ئەگەر ماسولکەکانی دڵ نەخۆش بن ئەوا کێشە بۆ زمانەکانی دڵیش دروست ئەبێت.

4- هەتا زوتر کێشە و نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ دیاری بکرێت ، ئاسانتر چارەسەر ئەکرێت.

5-بە گشتی چارەسەری نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ ئەم سودانەمان پێئەبخشێت:
1- کەم کردنەوەی نیشانەکان
2- هێواش کردنەوە و پاراستنی دڵ لە زیان گەشتن بە ماسولکەکانی و کارەبایی دڵ
3- یارمەتیدانی دڵ بۆ ئەوەی بە باشتر ئیش بکات
4- پاراستنی دڵ لە ماکەکانی نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ وەکو شکستی دڵ، وەستانی دڵ، ناڕێک لێدانی دڵ 



PM:03:38:28/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌