پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك خۆئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و گه‌یشتنیان به ڕیزی یانه نایابه‌كان ڕوویان له شاری هه‌ولێر كرد ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شقی .
سه‌باره‌ت به كه‌مپه‌كه‌یان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، كه‌مپه‌كه‌مان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و سێ یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
ویسام ووتیشی له یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقیمان ڕومان له یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی كردووه و دواتر كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 28 ى 9 / 2021 یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕومادی ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، هه‌رچی ویسام ئاماژه‌ی پێدا كه مه‌شقه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و له ڕۆژی چوار شه‌ممه دوو یه‌كه‌ی دیكه‌ی مه‌شقی ده‌كه‌ن و پاشان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 29 ی ئه‌یلول دووه‌م یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدود ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له كۆتا یاریش له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ تیمێكی خوله‌كانی كوردستان یاری ده‌كه‌ین و كۆتایی به كه‌مپه‌كه‌مان دێنین .
ویسام دوا ووته‌ی ئه‌وه بوو كه ده‌یانه‌وێت له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئاستێكی به‌رزیان هه‌بێت و بگه‌نه ڕیزی نایابه‌كان له وه‌رزی نوێ‌دا و كێبڕكێی به‌هێز بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له‌م وه‌رزه یانه‌ی پێشمه‌رگه جگه‌له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ، حه‌وت گرێبه‌ستی نوێی واژۆ كردووه و چوار یاریزانی تیمی لاوانیشی سه‌رخستووه بۆ پێكهاته‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌یان .