پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆك یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه چوار یاری له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور به‌ڕێوه چوون .
له شاری كه‌ركوك و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی ڕه‌بيعه درێژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی سۆلاڤی برده‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری په‌یام توانی دوایی شكسته‌كه‌ی له یانه‌ی شۆڕیجه بباته‌وه به ئه‌نجامی 3-1 گێم .
هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه كه یارییه‌كانی له شاری دهۆكه سنجار له نیشتیمان و سه‌هل نه‌ینه‌وا له عه‌قره‌یان برده‌وه .
سنجار ٣-١ نشتیمان
سهل نینوی ٣-٠ عقره