‌لیڤه‌رپوڵ گرنگی‌ به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌دات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ لیڤەرپوڵی‌ ئینگلیزی‌ گرنگی بە ئاسێنسۆ دەدات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەکانی .

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گرنگی بە تواناکانی مارکۆ ئاسینیۆی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەدات و ده‌یه‌وێت له‌م زستانه‌ بیگوازێته‌وه‌.

ئەو ڕاپۆرتانە ڕونیانکردەوە کە لیڤەر ئامادەیە کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە بکات و یۆرگن کلۆپ سوورە لەسەر بنایتنانەوەی تیپەکەی و گرێبەستی ئەو یاریزانەش بە گرنگ دەزانێت.

له‌ یاری‌ پێشووی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ر مایۆركا ئه‌سینسیۆ توانی‌ هاتریك تۆمار بكات.


PM:09:21:25/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌