هێڤی ته‌ها سكرتێری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق - كوڕانی برایه‌تی
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به هاوكاری لقی دهۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری دهۆك خولی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراقی بۆ ئاستی پله یه‌ك و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان و كچانی پێشكه‌وتوان ئه‌نجام دا .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاندوو تێیداو له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕانی پله یه‌ك یانه‌كانی سۆلاڤی كه‌ركوك ، پۆله ته‌كنیكی دهۆك و فتوه‌ی موسڵ توانیان بگه‌نه قۆناغی كۆتایی ، ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كان و بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان یانه‌ی دهۆك به پله‌ی یه‌كه‌م و ئاشتی به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی و له‌سه‌ر ئاستی بێچوه شێران پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی برایه‌تی و دووه‌م بۆ یانه‌ی سلێمانی بوو .
هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كانه پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی ئاشتی و دووه‌م بۆ یانه‌ی برایه‌تی بوو .
بۆ ئاستی كچانی پله یه‌ك یانه‌كانی كۆیه ، ئاشتی و ئه‌كاد سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پالاَوتنه هێڤی ته‌ها سكرتێری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتییه‌كه‌مان پالاَوتنی كۆمه‌ڵه‌ی باكوری ئه‌نجام دا و یانه‌كانی گه‌یشتوو به قۆناغی كۆتایی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوانی پله یه‌كی كوڕان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی كوڕان و كچانی پله یه‌ك ده‌ركه‌وتن .
هه‌روه‌ك هێڤی ئاماژه‌ی پێدا كه له كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیار ده‌درێت له واده‌ی ئه‌نجام دانی قۆناغی كۆتایی یارییه‌كان و ئه‌و پارێزگه‌یه‌ی یارییه‌كانی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت دیاری ده‌كرێت و ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت .