پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و حه‌شدی شه‌عبی ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و م . ئیبراهیم قاسم و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له خالد گوبه‌یان سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی حه‌شدی شه‌عبی ، له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی به‌خێرهێنان له سه‌رۆكی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پیرۆزبایی لێ‌كردن كه له ماوه‌یه‌كی كه‌می ته‌مه‌نییان توانیویانه زیاتر له 10 جۆر له یارییه‌كان له یانه‌كه‌یان دروست بكه‌ن و خزمه‌ت به بواری وه‌رزش و گه‌نجانی ولاَت بكه‌ن ، ئه‌مه‌و موراد باسێكی له مێژووی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كه‌یان هه‌میشه ده‌رگای والاَیه بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشی كوردستان و عێراق و وه‌رزشكاران .
دواتر خالد گوبه‌یان سه‌رۆكی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی خۆشحاڵی خۆی پیشان دا و سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كرد كه وه‌ك خه‌مخۆرێكی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق جیاوازی ناكات و داواشی كرد كه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی وه‌رزشی هه‌بێت له نێوان هه‌ردوو یانه و هه‌ردوو یانه‌شی به گرنگ زانی بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشی عێراق و ده‌ست خستنی نازناوه‌كان .
پاشان سه‌رۆكی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاوشاند له‌گه‌ڵ سكرتێری یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یاریگه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و كۆتایی به‌و سه‌ردانه‌ی هێنا .