پێشمه‌رگه سپۆرت -
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی جه‌ختده‌كاته‌وه به‌ختی هه‌یه ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌دریده و ده‌شڵێت ئه‌مشه‌و شه‌وێكی نمونه‌یی بوو بۆ یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان.
له دوای یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا ئه‌نچیلۆتی وتی: به ڕاستی ئه‌مشه‌و شه‌وێكی نمونه‌یی بوو به تایبه‌ت بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه كه‌م به‌شداریان كردووه.
ئه‌نچیلۆتی ده‌شڵێت: به به‌خته كه ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌دریده‌وه و پێكهاته‌یه‌كی باشی له به‌رده‌سیته و ده‌بێت گۆڕانكاری ئه‌نجام بدات له یارییه‌كاندا چونكه وه‌رزێكی درێژیان له پێشه.
له كۆتایشدا له باره‌ی ئه‌سینسیۆ و یۆڤیجه‌وه ئه‌نچیلۆتی وتی: ئه‌سینسیۆ ئاستێكی بێ وێنه‌ی پێشكه‌ش كرد و هیوادارم یاری داهاتووش هاتریك تۆمار بكات ، یۆڤیجیش له‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی به‌شداریكرد زۆر باش بوو.