ته‌ندروستی -
خانمه پزیشكی ڕوسی" ئۆلگا كۆزۆلۆڤا" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی خستۆته ڕوو كه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن زۆره.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ ڕادیۆ" مۆسكۆ قسه ده‌كات" ئۆلگا وتویه‌تی" كه توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن" له ئاماژه سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ.
ده‌شڵێت" نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له پیاواندا له‌ته‌مه‌نێكی زوتردا سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌راورد به خانمان، به‌ڵام خانمان له‌كاتی توشبوونیان به شێرپه‌نجه نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت زیاتر به‌راورد به پیاوان"
له ئێستادا ته‌مه‌ن پێوه‌ر نییه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی دڵ چونكه گه‌نجانیش توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌می چالاكی جه‌سته‌یی و ته‌مه‌ڵی و كه‌م جوڵانه.