پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شه‌تڕه‌نج واته زانست ، زانست واته سه‌ركه‌وتن ، ئه‌حمه‌د جه‌زای یاریزانی لاوی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووباره توانی مێژوویه‌كی دیكه له سه‌ر ئاستی عێراق بۆ خۆی تۆمار بكات پاش ئه‌وه‌ی توانی له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و بۆ ئاستی تاك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له شاری موسڵ و له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری سه‌دیر به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی به‌شداری 64 یاریزانی لاو سه‌رئه‌نجام كوڕه پاڵه‌وانه‌كه‌ی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێبدات و به 7 خاڵ له 9 جه‌وله‌ی یارییه‌كاندا كه به شێوه‌ی سویسری به‌ڕێوه چوو به پێنج سه‌ركه‌وتن و چوار یه‌كسان بوون و بێ هیچ شكستێك جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كوڕه لاوه‌كه‌ی یانه‌كه‌یان ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌مان قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی یاریزانان بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌حمه‌د جه‌زای پاڵه‌وانیش یه‌كێك بووه له خوێندكارانی قوتابخانه‌ی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌مان ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه خۆش به‌ختانه ئه‌و كوڕه لاوه زۆر بوێرانه به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی عێراق كرد كه له ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به‌ڕێوه چوو تێیداو توانی نازناوه‌كه‌ی بۆ خۆی و یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
دواجار ئه‌سعه‌د پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌د جه‌زای پاڵه‌وان كردوو هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌و یاریزانه گه‌ڕانده‌وه كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌ی په‌ره به یارییه‌كه‌ی ده‌دات .