پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دایه و به شێوه‌یه‌كی چڕ تیپه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌شداری بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه جگه‌له بانگێشت كردنی چه‌ندین یاریزان ، له ئێستادا زۆرترین یاریزانی ڕابردووی له هێڵه‌كان ده‌هێڵێته‌وه و له‌و نێوه‌نده‌شدا هه‌ریه‌ك له (ڕابەر جەلال) لە هێڵی بەرگری- ڕاست، (ئاسۆ محمد) لە هێڵی بەرگری و (سەرهەد حسێن) لە هێڵی بەرگری- چەپ دووباره گرێبه‌سته‌كانیان نوێكرایه‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بكات و ده‌یه‌وێت بلیتی گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات .