فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ مه‌شقه‌كانی‌ ده‌دات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خوێندن ده‌ستی‌ پێكرد ، ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕیاری‌ دا به‌ به‌رده‌وامی‌ دان به‌ به‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ به‌ فێرخوازان ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای‌ زۆرێك له‌ دایك و باوكان و به‌خێوكاران ، ئه‌مه‌و له‌ هه‌نگاوێكی‌ نوێ‌ و به‌ ئامانجی‌ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندن فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كاتی‌ مه‌شقه‌كان ڕێك ده‌خات له‌گه‌ڵ خوێندنی‌ فێرخوازان .
 
واده‌ی‌ نوێی‌ مه‌شقه‌كان :

شەممە و سێشەممە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک پاس بەڕێدەکەوێت بۆ ڕاهێنان.

هەینی کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی پاس بەڕێدەکەوێت بۆ ڕاهێنان.



PM:08:44:18/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌