پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه بردنی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیكی بۆ ناوبژیوانانی شاره‌كانی
( سلێمانی ، هه‌ولێر ، كه‌ركوك و دهۆك ) ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕێنمایی و به‌رواری تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕاگه‌یاند به‌م شێوه‌یه .
رێنماییەکانی تاقیکردنەوەكانی وه‌رزی (٢٠٢١-٢٠٢٢ ) :
- لێهاتووی جەستەیی ٤٠ نمرە .
- یاسای تۆپی پێ ٢٠ نمرە .
- ڤیدیۆ تێست ٢٠ نمرە .
- ئۆفساید (تسلل ) ٢٠ نمرە .
- هەر ناوبژیوانێک نەتوانێت ٨٠ نمرە بە دەست بهێنێت، ناتوانێت یارییەکانی خولی نایاب بە ڕێوە ببات .
-هەر ناوبژیوانێک لە توانای جەستەیی دەرنەچێت، مافی تاقیکردنەوەی تیۆری نابێت .
- هەر ناوبژیوانێک دەرنەچێت ئەوا تا کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەم مافی ناوبژیوانی کردنی نابێت .
-هەرناوبژیوانێک لە کاتی تاقیکردنەوە تووشی پێکان بێت، تا چوار هەفتە، مافی تاقیکردنەوەی نابێت .
🔹رۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆ ناوبژیوانانی شارەکان :
-رۆژی دوو شەممە ٢٠-٠٩-٢٠٢١ - ناوبژیوانانی شاری سلێمانی .
-رۆژی سێشەممە ٢١-٠٩-٢٠٢١ - ناوبژیوانانی شاری کەرکوک و موسڵ .
-رۆژی چوارشەممە ٢٢-٠٩-٢٠٢١- ناوبژیوانانی شاری هەولێر و دهۆک .