ته‌ندروستی - میران محه‌مه‌د
له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌دا كه ولاَتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامیان داوه ده‌ركه‌وتووه كه لێخوڕینی پاسكیل ڕۆژانه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چ بۆ هۆكاری گواستنه‌وه یاخود حه‌زوو خولیا ده‌بێته هۆكاری دابه‌زاندنی كێش و سوده‌كانی له‌وه‌ش زیاتره كه مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی دیكه‌وه كێشی خۆیان دابه‌زێنن .
له‌و توێژیانه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه لێخوڕینی پاسكیل زۆرترین كالۆری جه‌سته ده‌سوتێنێت و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته ، هه‌روه‌ك سودی دیكه‌ی لێخوڕینی پاسكیل كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ پاك بوونه‌وه‌ی هه‌وا و ژینگه .
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر حه‌وت ولاَتی ئه‌وروپی ئه‌نجام دراوه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام و ڕۆژانه به پاسكیل ده‌چنه شوێنی كاره‌كانیان یاخود وه‌ك حه‌زوو خولیا‌و وه‌رزش به كاری دێنن له ڕووی جه‌سته‌و ده‌رونه‌وه زۆر له‌و كه‌سانه ئاسوده‌ترن كه به هۆكاره‌كانی وه‌ك ئۆتۆمبێل و پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاتوو چۆ ده‌كه‌ن .