پێشمه‌رگه سپۆرت -
له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌ی داهاتوو ئیسكۆ ئالاركۆنی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و یانه‌یه جێده‌هێڵێت.
له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ئیكسۆ نزیك بوو ڕیاڵ مه‌درید جێبهێڵێت و ڕووبكاته میلان به‌لاَم نه‌گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی یۆڤانتۆس و میلان چاودێری وردی بارودۆخی ئیسكۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید.
گرێبه‌ستی ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له هاوینی 2022 كۆتایی دێت و ئه‌گه‌ر یانه‌كه له‌م زستانه ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت هاوینی داهاتوو ئه‌و یاریزانه به شێوه‌یه‌كی ئازاد یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.