پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی ئاسیا ده‌كات و ئه‌سما عه‌لی كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تاكه یاریزانه كه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه به‌هێز ده‌كات .
بڕیاره له ڕۆژانی 28 ی 9 تا 4 ی 10 / 2021 و له ولاَتی قه‌ته‌ڕ پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ولاَتانی ئاسیا به‌ڕێوه بچێت و تێیداو كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌سما عه‌لی له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌شداری ده‌كات و ده‌بێته یاریزانی پێكهاته‌ی پێشكه‌وتوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كیژه یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق پالاَوتنی بۆ كیژه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجام دا ، كیژه یاریزان ئه‌سما عه‌لی توانی له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئاستێكی به‌رزی هه‌بێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك له ئێستاشدا و به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ئه‌و كیژه له پاڵه‌وانێتی ئاسیا و بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان به‌شداری ده‌كات .
به‌ڵێن ووتیشی ، له ئێستادا كیژه یاریزان ئه‌سما به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌كی قورس بێت له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، دواجار ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه ووتی بڕیاره له به‌رواری 21 ی ئه‌م مانگه ئه‌سما په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات و دواتر به‌ره‌و ولاَتی قه‌ته‌ڕ گه‌شت ده‌كه‌ن .