لیۆناردۆ چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی‌ مێسییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیۆناردۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان چەند نھێنیەک پێش ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ لیۆنیڵ میسی ئاشكرا ده‌كات.

لیۆناردۆ لە لێدوانیکدا بۆ ڕۆژنامەی‌ کەناڵ پڵەسی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، ناتوانین بیشارینەوە کە پێش گواستنەوەی‌ هاوینەی‌ یاریزانان پەیوەندیمان لەگەڵ میسیدا هەبووە و داوایان لێکردووە ڕوو لە پاریس سان جێرمان بکات ئەو پەیوەندیەش کاتەکەی‌ دەگەڕێتەوە بۆ میرکاتۆی زستانەی‌ یاریزانان ، به‌ڵام ئه‌و ڕازی‌ نه‌بوو پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی‌ هه‌مو شتێكمان خسته‌ به‌رده‌ستی‌ .

لیۆناردۆ ئاشكراشی‌ ده‌كات كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ قوڵبونه‌وه‌ و یانه‌كه‌ نه‌یتوانی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌ ڕاستەوخۆ پەیوەندیان پێوەکردووە و یاریزانەکەش ڕەزامەندبووە ڕوو لە پاریس بکات و درێسی یانەکەیان بپۆشێت.


PM:04:10:16/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌