پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق درێژه به كاروانی چالاكییه‌كانی خۆی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاری داوه له شاری دهۆك خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور بۆ ئاستی بێچوه شێران و خونچه‌كان ئه‌نجام بدات .
له‌و باره‌یه‌وه هێڤی ته‌ها سكرتێری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هونه‌ری یه‌كێتییه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م چالاكییه بۆ له دایك بوانی 2003 ، 2004 و 2005 ی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی بێچوه شێرانیش له دایك بوانی 2006 و 2007 و 2008 به‌شداری ده‌كه‌ن و له ته‌مه‌نی 2009 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ش تایبه‌ت كراوه به ئاستی خونچه‌كان .
ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌كانی شاره‌كانی ( سلێمانی ، هه‌ولێر ، كه‌ركوك ، دهۆك و موصل ) یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور پێك دێنن و بڕیاریشه یارییه‌كانی له به‌رواری 22 ی ئه‌م مانگه و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت . دواجار هێڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ڕۆژی ده‌ست پێكی یارییه‌كان و له كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت و دواتر یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات .