ته‌ندروستی -
به‌كتریای گه‌ده و دوانزه‌گرێ یەکێکە لە هۆکارەکانی هەوکردن و برینی گەدە و دوانزەگرێ، کە توشبوون لە قۆناغی منداڵیەوە دەسپێدەکات ، و لەگەڵ کشانی تەمەندا ئەگەری توشبوون زیاتردەبێت، دكتۆر شیروان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باس له نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی به‌كتریا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌خاته ڕوو .
نیشانەکانی توشبوون به‌م جۆره به‌كتریایه:
1-ئازاری بەشی سەرەوەی پشت .
2-ترشەڵۆک و سوتانەوە
3-دڵ تێکەڵهاتن
4-ڕشانەوە
دیاری کردنی نەخۆشیەکە لەڕێی هەناسەوە دەبێت بە پشکنینێکی تایبەت ، یاخود لەڕێگەی نازۆڕ یان شیکاری پیسایی، یاخود لەڕێی خوێن.
چارەسەر:
وەرگرتنی دژەبەکتریا و ئەو دەرمانانەی ترشەڵۆکی گەدە کەمدەکەنەوە .