پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرێبه‌ستێكی یانه‌ی بایرن میونخی به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ڕه‌تكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی پێدری گۆنزالێس.
پێدری له یپانه‌ی لاس پالماسه‌وه ڕویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئه‌مه دووه‌م وه‌رزێتی كه له‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه به‌ڕێی ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی بایرن میونخ له هاوینی 2020 گرێبه‌ستێكیان به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی به‌رشه‌لۆنه كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی پێدری ، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌و كاته‌دا نرخی یاریزانه‌كه ته‌نها 15 ملیۆن یۆرۆ بووه .