پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری به‌غداد و هۆڵی هۆتێل بابل ڕۆژێكی تایبه‌تی به‌ڕێكرد دوایی ئه‌وه‌ی به چاودێری یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوی و جیهانی هه‌ڵبژاردنی بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام دا .
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و دوایی كێبڕكێ له نێوان عه‌دنان درجال و شه‌رار حه‌یده‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه دواجار عه‌دنان درجال توانی به 48 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 16 ده‌نگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا .
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له عه‌لی جه‌بار به جێگری یه‌كه‌م و یونس مه‌حمود به جێگری دووه‌می سه‌رۆك دیاری كران و هه‌ریه‌ك له ( كۆڤه‌ند عه‌بدول خالق ، ڕه‌حیم له‌فته ، ئه‌حمه‌د عه‌وده ، فراس به‌حر العلوم ، محه‌مه‌د ناصر ، غالب عه‌باس ، یحیی زغیر ، خه‌ڵه‌ف جه‌لال ، غانم عه‌ره‌بی و ڕه‌شا تاڵب ) به ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوبراو بۆ چوار ساڵی ئاینده هه‌ڵبژێردران .