پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له ڕۆژانی 9 تا 13ی ئه‌یلولی 2021 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕِێوه چوو كه تێیدا زیاتر له 90 یاریزان به‌شداریان كرد .
هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر بووه گۆڕه‌پانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی عێراق ئه‌وه‌ش به‌مه‌ستی گه‌یشتنی ده له‌و یاریزانانه بۆ قۆناغی كۆتایی پالاَوتن و تێیداو دوایی كێبڕكێ به‌هێزه‌كان سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه دووباره توانیان پشكی شێریان به‌ربكه‌وێت پاش ئه‌وه‌ی دوو یاریزانیان خۆیان گه‌یانده قۆناغی كۆتایی ئه‌و پالاَوتنه به‌هێزه .
ئاریان عه‌لی ئیحسان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه هه‌میشه له جه‌نگدایه بۆ نازناوه‌كان توانی دووباره سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی له كۆی 9 خاڵ توانی 7 خاڵ كۆبكاته‌وه و گه‌یشتنی به‌و قۆناغه مسۆگه‌ر كرد ، هه‌رچی یاریزانی لاو ڕێباز ناسر بوو به هه‌مان شێوه‌ی هاوڕێكه‌ی و به 6،5 خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشته قۆناغی كۆتایی .
له شاری به‌غداده‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پیرۆزبایی له هه‌ردوو پاڵه‌وان كاكه ئاریان و كاكه ڕێباز ده‌كه‌ن كه توانیان له نێو ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی یاریزانان بگه‌نه قۆناغی كۆتایی ، هه‌رچی ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه قۆناغی كۆتایی به قۆناغی سه‌ختی یارییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و یاریزانانی ئێمه‌ش له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا له‌و قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتنه‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن .
دواجار ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیار پیرۆزبایی له یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد كه هه‌میشه ناوی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆته ناوێكی دیار و پرشنگدار .