پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی یانه‌كانی كوردستان و باكوری عێراق ده یاریزانی ده‌نێرێته نێو پالاَوتنه‌كانی قۆناغی كۆتایی بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
بڕیاره له ڕۆژانی 18 و 19 ی ئه‌یلولی 2021 و له شاری به‌غداد دوا قۆناغی پالاَوتنه‌كانی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێنج كوڕ و پێنج كچه یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌چنه شاری به‌غداد .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری یاریزانانی تیپه‌كه‌یان ، توانا سه‌عید كارگێڕی به‌شی كاراتێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه له پێشه‌نگ بووه و دووباره ده‌مانه‌وێت پشكی شێری یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و ده‌چینه‌وه شاری به‌غداد بۆ ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت .
هه‌روه‌ك توانا ئاماژه‌ی پێدا كه تیپه‌كه‌یان ئاماده‌ی ئه‌و پالاَوتنه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت دووباره به ئه‌نجامه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه شاری سلێمانی ، هه‌روه‌ك ووتی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ( دابان به‌هادین له یاری كاتا ، بڕیار یوسف ، محه‌مه‌د له‌تیف ، شاسان شیروان و شڤان عوسمان له كۆمیته ) به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش ( ئه‌وین ئامانج له یاری كاتا ، لانه كامه‌ران ، سانا سه‌ربه‌ست ، غه‌مگین ئه‌حمه‌د و چراخان جه‌عفه‌ر له كۆمیته ) به‌شداری ده‌كه‌ن .