پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق پالاَوتنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه له شاری به‌غداد ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی 18 و 19 ی ئه‌یلولی 2021 و له شاری به‌غداد پالاَوتنی یاریزانان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ناوبراو لقه‌كانی خۆی له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان ئاگادار ده‌كات له ئاماده‌بوونی یاریزانانی سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م قۆناغ كه یارییه‌كانی له شاره‌كانی سلێمانی و به‌غداد ئه‌نجام درا ، یه‌كێتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كێشه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه بۆ به‌شداری یاریزانان و به ئاماده‌بوونی هه‌ر یاریزانێكیش ده‌بێت وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت و پاسپۆرتی عێراقی و كارتی نیشتیمانی پێبێت تا دوایی گه‌یشتنی به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كاره فه‌رمییه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت .