‌كاریگەری وەرزی پایز لە سەر پێست



ته‌ندروستی‌ -

هەموومان دەزانین وەرزی پایز وەرزێکی ئێجگار جوان و ئەفسوناویە، کە تێیدا کەش و ھەوا فێنک دەبێت،بەڵام لەوانەیە بۆ پێست بە وەرزێکی باش دانەنرێت بەتایبەت بۆ هەندێک جۆری نەخۆشی پێست. بەڵام بە گرتنەبەری ھەندێک  ڕێ و شوێنی تایبەت و خۆپارێزی دەتوانین چارەسەریان بکەین، دکتۆرە سەرگوڵ پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست وجوانکاری له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین كێشه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

گرینگترین ئەو کێشانە بریتین لە :-
1- وشک بونی پێست بەهۆی کەمبوونی ڕادەی شێ لە هەوادا کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی توێشکی سپی لەسەر پێست وخوران و سووربوونەوە ی پێست.

2-سەرهەڵدانەوەو خراپ بوونی ئێکزیما لەو  کەسانەی ئێکزیمایان هەیە بە تایبەتی لە منداڵان.

3-ئەو کەسانەی نەخۆشی گوڵیان هەیە بارودۆخییان خراپ دەبێت بەهۆی گۆرانی گەرمی و ساردی و زیاتر خواردنی کافایین لەم وەرزەدا.

4-ئەوانەی ئێکزیمای چەوریان هەیە لەم وەرزەدا خراپتر دەبن و توشی توێشکی و سووربوونەوە دەبن لە ناو سەر و سەر برۆ و لای کەپوو و سینگیان.

5-هەندێک نەخۆشی تر هەیە کە لە هاوین بەرەو باشی دەچن بە هۆی کاریگەری تیشکی خۆر لەوانەیە لەم وەرزەدا خراپتر بن ، بۆ نمونە نەخۆشی سەدەفییە. 

بۆ خۆپارێزی و کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم وەرزە لە سەر پێستمان باشترین شت کەمکردنەوەی ماوەی خۆ شوشتن و دوور کەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئاوی گەرم و لیفکە، هەروەها زۆر گرنگە کە کرێمە شێدار کەرەوەکان بەشێوەیەکی رۆژ انە و رێکوپێکی بەکاربهێنین.


PM:04:04:11/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌