پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی كاراتێی عێراق به هاوكاری یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له نێو هۆڵی یانه‌كه ، پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراقی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باكور و كوردستان ئه‌نجام دا .
ڕۆژی هه‌ینی 10 ی ئه‌یلولی 2021 و به‌به‌شداری یانه‌كانی باكور و كوردستان ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی كچان و كوڕانی یانه‌كان سه‌رئه‌نجام كچ و كوڕه پێشمه‌رگه‌كان توانیان به كۆی 74 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تیپه‌كه‌یان توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بۆ یارییه‌كانی كاتا و كۆمیته و خۆش به‌ختانه كچانی پێشمه‌رگه له تیمی كۆمیته و كاتا توانیان به جیاوازی 22 خاڵ و به 46 خاڵ به‌رامبه‌ر به 24 خاڵ له‌گه‌ڵ تیمی دووه‌م پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
توانا ووتیشی هه‌رچی كچانی چه‌م چه‌ماڵه دووه‌م بوون و كچانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش به 18 خاڵ پله‌ی سێهه‌می پپاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی كوڕان توانا سه‌عید ووتی ، كوڕانی خورماڵ 42 خاڵ یان به‌ده‌ست هێنا و یه‌كه‌م بوون و دهۆك به 40 خاڵ پله‌ی دووه‌می برده‌وه‌وه و پێشمه‌رگه‌كان به 28 خاڵ سێهه‌م بوون .
له درێژه‌ی وته‌كانی دا كارگێڕه‌كه‌ی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، له كۆی ئه‌نجامه‌كان به خاڵ كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا و به‌وه‌ش زۆرترین یاریزانی یانه‌كه‌مان ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌وانه پاڵه‌وان شڤان عوسمان و چه‌ندین یاریزانی تیمی كچان كه له داهاتوو ناوه‌كانی كوڕان و كچان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت .