باشترینەكانی مانگی ڕابردووی پرێمەرلگی دیاری كران



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

میشێل ئەنتۆنیۆی هێرشبەری یانەی وێستهام و  نۆنۆ سانتۆسی ڕاهێنەری تۆتنهام وەكو باشترین یاریزان و ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلیزی دیاری كران. 

یەكێتی یانەكانی پریمەرلیگ ئاشكرای كرد كە مێشیل ئەنتۆنیۆی هێرشبەری یانەی وێستهام توانی ببێتە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووە پرێمەرلیگ پاش ئەوەی  سەركەوت بەسەر هەریەكە سەعید بن ڕەحمەی هاوڕێی لە یانەكە و ماركۆس ئەلۆنسۆی  بەرگریكاری چێڵسی و ئیریك دایری بەرگریكاری تۆتنهام و دیمرای گرای یاریزانی ئیڤەرتۆن و ماسۆن گرینۆدی هێرشبەری مان یونایتد. 

میشێل ئەنتۆنیۆی 31 ساڵ  مانگی ڕابردوو لە كۆی سێ یاری یانەكەی لە پرێمەرلگی توانی چوار گۆڵ تۆماربكات. 

لە لایەكی ترەوە نۆنۆ سانتۆسی  ڕاهێنەری تۆتنهام وەكو باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ دیاری كرا، پاش ئەوەی مانگی ڕابردوو تۆتنهام هەر سێیەكەی بەسەركەوتن كۆتایی پێهێنا.

سانتۆس توانی بەسەر هەریەكە لە رافا بینیتێزی ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن و دایڤد مۆیسی ڕاهێنەری وێستهام و تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی سەربكەوێت.



PM:06:53:10/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌