ته‌ندروستی -
تێكچوونی له‌سه‌رخۆی خانه‌كانی مێشك هۆكاری توشبوونه به خه‌ڵه‌فان، به‌ڵام نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری نییه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن خه‌مۆكی و توڕه‌یی له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوونه به خه‌ڵه‌فان و به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌هایمه‌ر" AA" چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تا له كه‌سانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌وێت كه بریتین له:
1- گوێ پێنه‌دان
2- گرنگی نه‌دان به ئاره‌زوو و چالاكیه‌كان
3- دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك
4- هه‌ڵبژاردنی ته‌نهایی
5-قورس بوونی ته‌ركیز
6- لاواز بوونی توانای بیركردنه‌وه