پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به به‌رگێكی نوێوه به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا بلیتی گه‌یشتن به خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ببڕێت .
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه له ئێستادا باشترینه‌كان دیاری ده‌كات بۆ یارییه‌كانی خوله‌كه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و گرێبه‌ستی یاریزان ئیبراهیم حه‌یده‌ری نوێكرده‌وه ، ئیبراهیم حه‌یده‌ری ته‌مه‌ن 29 ساڵ له هێڵی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات و وه‌رزی ڕابردووش به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه له خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ڕۆڵێكی كارایی هه‌بوو له بڕینی هێَڵه‌كان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی تیپه‌كانی به‌رامبه‌ر و به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرایه‌وه .