پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر و له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان ، پاڵه‌وانێتی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری 19 یانه ده‌ستی پێكرد .
پاڵه‌وانێتییه‌كه له ڕۆژانی 8 تا 13 ی ئه‌یلولی 2021 به‌رده‌وامی ده‌بێت و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانیشی به یه‌ك شكسته بۆ ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه ، سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان یه‌كێك له چالاكییه دیاره‌كانی ئه‌نجام دانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یه كه بۆ ئاستی پله نایابه و 19 یانه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدارن ، هه‌روه‌ك ئالان ئاماژه‌ی پێدا كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به سێ یاریزان به‌شداریان كردووه و هه‌وڵی ده‌ست خستنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دواجار ناوبراو ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه به سێ یاریزان به‌شداره كه بریتین له ( ئالان سه‌لام ، ڕۆژین ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق ) .