پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی میهراكۆی نێو ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن یاریزانانی پێشمه‌رگه ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له ئاریان عه‌لی ئیحسان یاریزانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه توانی له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌دا پله‌ی دووه‌م ده‌سته‌به‌ر بكات ، ئه‌مه‌و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له ئاریان و هاوڕێكانی كرد كه له پاڵه‌وانێتی میهراكۆ توانیان نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه دووپات كرده‌وه .
لای خۆشیه‌وه ئاریان عه‌لی سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هاوكار و پاڵپشتی تیپی شه‌تڕه‌نج ده‌كه‌ن و ماندوو بونه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شه‌كه‌شیانی به‌رز نرخاند .