پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌تڕه‌نجی میهراكۆ ئه‌نجام درا و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان كۆنترۆڵی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه .
له نێو هۆڵی هۆتێل میهراكۆ جه‌وله‌ی نۆیه‌م و كۆتا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی ئه‌یلولی 2021 ئه‌نجام درا و تێیداو ئاكار عه‌لی ساڵح توانی به 7،5 خاڵ له پێشه‌نگی یاریزانان بێت و پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌و ئاریان عه‌لی ئیحسان به 7 خاڵ پله‌ی دووه‌می ده‌سته‌به‌ر كردوو هه‌رچی زۆزگ محه‌مه‌د سه‌لاَح بوو توانی پله‌ی سێهه‌م به 7 خاڵ مسۆگه‌ر بكات .
پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی بۆ یاریزان ئارێز سابر بوو به 6،5 خاڵ و پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندیش بۆ یاریزانان نه‌میر نوور و حسێن ڕۆسته‌م بوو به 6 خاڵ .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ڕێكخه‌ری گشتی پاڵه‌وانێتییه‌كه له وته‌یه‌كدا سوپاسی هۆتیل میهراكۆی كرد كه پاڵپشت بووه بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتییه‌كه و هه‌روه‌ك ڕۆڵی كارایی كه‌ناڵه‌كان و په‌یامنێرانی وه‌رزشی به‌رز نرخاندوو سوپاسی كردن و له كۆتایش له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و به‌رپرسانی پاڵه‌وانێتییه‌كه خه‌لاَتی یاریزانان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی كران .