ته‌ندروستی -
هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه له بڵاوبوونه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ده‌مامك یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی داوا ده‌كرێت له هاوڵاتیان
به‌كاریبهێنن، به‌ڵام ئایا ماوه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامكێك چه‌نده؟
دكتۆر نیكۆلای كریۆتشكۆف پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی به‌رگری له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕادیۆی" سپۆتنیك" ده‌ڵێت" هه‌ر ده‌مامكێكی ئاسایی ده‌كرێت 2-3 كاتژمێر به‌كاربهێدرێت و دوای ئه‌وه سوودی نامێنێت و ته‌نها ئه‌و ده‌مامكانه‌ی له قوماش دروستكراون ده‌كرێت دوباره به‌كاربهێندرێته‌وه بۆ ماوه‌ی 8- 10 مانگ به‌و مه‌رجه‌ی ڕۆژانه بشۆردرێت و خاوێن بكرێته‌وه"
هاوكات پێویسته هاوڵاتیان بزانن كه ده‌مامكی پزیشكی ئاسایی كه بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێندرێت زۆر باشتره له‌و ده‌مامكه پزیشكیانه‌ی كه بۆ زیاتر له جارێك به‌كارده‌هێندرێت.