پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق به هه‌ماهه‌نگی لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ یانه‌كانی باكور و كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌رواری 10 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ جۆره‌كانی كۆتا و كۆمیته‌ی كوڕان و كچانی پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ، توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كێكه له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتیه‌كان كه یانه‌كانی باكور كه زۆرترین یاریزانانی پاڵه‌وانی تێدا و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئاماده‌كاری ته‌وامان هه‌یه‌و له ئێستاشدا كه‌مپێكی چڕی مه‌شقی مان ڕێك خستووه تا له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بتوانین زۆرترین نازناو وه‌ك سالاَنی ڕابردوو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .
توانا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌وڵی كارگێڕی بۆ به‌ره‌و پێشچوونی تیپه‌كه به‌رز ده‌نرخێنن و وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی تیپه‌كه سوپاسی یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه بۆ میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه تا له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت كه ئه‌وه‌ش دووباره جێگه‌ی ستایش و ده‌ست خۆشییه ، هه‌روه‌ك توانا سه‌عید ئاماژه‌ی پێدا كه به‌هۆی به‌هێزی پاڵه‌وانێتیه‌كه و گرنگی پێدانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی كاراتێی عێراق خودی د . عادل عیدان ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی عێراق ئاماده ده‌بێت و چاودێری پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات .
دواجار ئه‌و كارگێڕه به ئه‌زموونه كه سالاَنێكه خزمه‌ت به بواری كاراتێ ده‌كات ووتی ، یه‌كێتی كاراتێی عێراق كێشه‌كانی جیاكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان كۆمیته بۆ كێشه‌كانی - 55 ، 60 ، 67 ، 75 ، 84 و + 84 ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش بۆ كێشه‌كانی - 55 ، 61 و + 61 ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی كاتاش له ته‌مه‌نی 16 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه دیاری كراوه .